ستراتیژیستێکی دیموکرات : "کاملا هاریس" بەدوای ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەگەڕێت

پەیامی کورد   ...   ستراتیژیستێکی دیموکرات : "کاملا هاریس" بەدوای ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەگەڕێت


جۆئێل ڕۆبین، پسپۆڕی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند : سەردەمی بیرکردنەوە لەوەی کە دەتواندرێت ڕێککەوتنی ئەتۆمی کۆن زیندوو بکرێتەوە، کۆتایی هات. پێشکەوتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا سنوورەکانی پێشووی تێپەڕاندووە و لە ئەنجامدا ئامانجەکە دەبێت ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بەهێز و پشتڕاستکراوە بێت کە توانای خێراکردنی دەست خستنی چەکی ئەتۆمی سنووردار بکات و بەڕێوەی ببات.
بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی و شارەزا لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەگەر کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتەدا سەرکەوتوو بێت، ئەوە بە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ تاران دەگەڕێت.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە زاری کەناڵی فۆکس نیووزەوە وەرگیراوە، جۆئێل ڕۆبین، ستراتژیست و شارەزای سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتەکان، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی… ئەمریکا، پێی وایە ئەگەر کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی نۆڤەمبەردا سەربکەوێت، لەگەڵ تاران دەگاتە ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی JCPOA.
ڕۆبین کە لە دانووستانەکانی JCPOA ڕۆڵی هەبووە، زیادی کرد: سەردەمی بیرکردنەوە لەوەی کە دەتوانرێت ڕێککەوتنە ئەتۆمییە کۆنەکە زیندوو بکرێتەوە کۆتایی هاتووە. پێشکەوتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا سنوورەکانی پێشووی تێپەڕاندووە و لە ئەنجامدا ئامانجەکە دەبێت ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بەهێز و پشتڕاستکراوە بێت کە توانای خێراکردنی دەستخستنی چەکی ئەتۆمی سنووردار بکات و بەڕێوەی ببات.


ئەم بابەتە 89571 جار خوێندراوەتەوە