سزادانی سێ کۆمپانیای تێوەگلاو لە پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە
پەیامی کورد ... سزادانی سێ کۆمپانیای تێوەگلاو لە پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ کۆمپانیای کەشتیوانی ئیماراتی بەهۆی بەشداریکردن لە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران ی بایكۆت كرد.
ناوی ئەم کۆمپانیایانە کە لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون، بریتین لە كۆمپانیای كەشتی سی ڕووت، ئەلماناک و کۆمپانیای ئال ئەنكوور.
جگە لەم سێ کۆمپانیایە، یازدە کەشتی پەیوەندیدار بەوانەوە، بە ناوەكانی ئاسترا، بالتیك هورایزن، نیل، یامونا، بێرنیس پراید، هارمۆنی، یۆرۆ وایكینگ، یۆروۆفۆرچون، عەرەبین ئینێرژی، پارینە و ڕوود، وەک ئەموالی بلۆک کراو دەستنیشان کراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
بە جێبەجێکردنی ئەم سزایە سەرجەم موڵک و سەروەت و سامانی ئەم کۆمپانیایانە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و هەر مامەڵەیەک لەگەڵیاندا بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان قەدەغە دەکرێت.
ئەم بابەتە 26994 جار خوێندراوەتەوە