سنە : زیندانییەکی سیاسی کورد دوای ١٧ ساڵ زیندان ئازاد کرا

پەیامی کورد   ...   سنە : زیندانییەکی سیاسی کورد دوای ١٧ ساڵ زیندان ئازاد کرا

حەبیبۆڵڵا لەتیفی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی سنە،  پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، دوای ١٧ ساڵ زیندان و ئەشکەنجە، لە زیندان ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسی، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بە تۆمەتی "شەڕ و گەندەڵی لەسەر زەوی" لە ڕێگەی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیم، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی لە سێدارەدانی حەبیبۆڵڵا لەتیفی دوای ١٠ ساڵ زیندان لە لایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە یەک پلە کەم کردنەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم كرایەوە.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە