سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشوازی لە كونسووڵى گشتی نوێى فه‌ڕەنسا كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشوازی لە كونسووڵى گشتی نوێى فه‌ڕەنسا كرد
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له یان برێم كونسووڵى گشتی نوێى فه‌ڕەنسا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی لە کونسووڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی.
كونسووڵى گشتی فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرینگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە