سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران كرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ یاوه‌ری شاندێكى باڵا، له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئیسلامى به‌ڕێوه‌چوو.

شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گەڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو كه‌ به‌ بانگهێشتى فه‌رمی كۆمارى ئیسلامی ئێران بۆ به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یشتبوونه‌ تاران


ئەم بابەتە 14391 جار خوێندراوەتەوە