سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری عێراقی کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری عێراقی کرد
ئێواره‌ى سێشه‌ممه 2024/5/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق، ستایشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ووڵاتدا كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرد.
ئەم بابەتە 50832 جار خوێندراوەتەوە