سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئاڵمانیای کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئاڵمانیای کرد
پێنجشه‌ممه 2025/1/23 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئا‌ڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئا‌ڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئا‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا له بواره‌كانى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆیی‌دا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئا‌ڵمانیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه لیندنه‌ر، سه‌رسامی خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداری هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بیروڕاى گۆڕییه‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و هاوكاری هه‌موو لایه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزی زیاتر كرده‌وه.
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە