سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى باڵیۆزى ژاپۆنی کرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى باڵیۆزى ژاپۆنی کرد

یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازی له‌ ماتسومۆتۆ فۆتۆشى، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ كار و هه‌وڵى باڵیۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنی ژاپۆنى له‌ پشتگیریكردنى‌ سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. ئەو هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ فۆتوشى خواست.

لاى خۆیه‌وه‌  باڵیۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە