سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسوولى گشتی هۆڵه‌ندا ده‌كات

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسوولى گشتی هۆڵه‌ندا ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له‌ یاكۆ بیریندس كونسوولى گشتی شانشینى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و ئه‌ركى كونسوولى گشتی هۆڵه‌ندی له‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوولى گشتی هۆڵه‌ندا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوكارى و پشتگیری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ هاوكاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن. کونسوولی گشتی هۆڵه‌ندیش ستایشی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن کرد.


ئەم بابەتە 11639 جار خوێندراوەتەوە