سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژوو کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژوو کرد
پێنجشه‌ممه 2024/5/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژوو كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پاڵپشت به یاساى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر تیشکی داواكاری ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، بڕیارى دا به هێنانه‌كایه‌ى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحیه‌ى خورماڵ.
ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕییه‌وه و خزمه‌تى زیاتر به خه‌ڵك و هاووڵاتییانى ده‌كات.
ئەم بابەتە 53209 جار خوێندراوەتەوە