سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى هێنانهكایهى سێ ناحیهی دهرکرد
پەیامی کورد ... سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى هێنانهكایهى سێ ناحیهی دهرکرد
لە فەرمانێکی ھەرێمی دا کە چوارشەممە ٢٠٢٤/١٠/٣٠ دەرچووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری ھێنانەکایەی ھەرسێ ناحیەی (شاریا، مسێریک و تەناھی) لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەرخست.
ئەم فەرمانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتی و لەبەر تیشکی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی یاسای پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەرچووە و لە ڕۆژی واژوو کردنیەوە، جێبەجێ دەکرێت.
ھێنانەکایەی ئەو سێ ناحیە تازەیە لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەبێتە ھۆی فراوانکردن و برەودانی زیاتر بە خزمەتگوزاری گشتی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری زیاتری کارگێڕی بۆ ھاووڵاتیانی ئەو سێ ناوچەیە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە