سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى توركیا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى توركیا كۆبووه‌وه
به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/28 نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له عه‌لى ڕزا گویناى، باڵیۆزى توركیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووری دا كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانیش، به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌ڵوێستى توركیاى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ریكى گفتوگۆى ته‌كنیكین.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە