سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه
چوارشه‌ممه 2024/10/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جانێت ئالبێردا باڵیۆزى نوێى شانشینى هۆڵه‌ندا له عێراق، كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئالبێردا خۆشحاڵی خۆى به سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هەروەها پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له بواره جیاكاندا، كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژى داعشدا و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە