سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وە
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وە
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ توركیا و پاش گه‌ییشتنى به ئه‌نقه‌ره، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئیبراهم كالن به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگری توركیا ئاماده بوو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخ و ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
ئەم بابەتە 17420 جار خوێندراوەتەوە