سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕی سلێمانى كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕی سلێمانى كۆبووه‌وه
سێشه‌ممه 2024/9/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتی پارێزگاى سلێمانی، به‌تایبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارییه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر پێداویستییه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاكه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، باسى له گرینگی سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌یه‌كى شارستانی هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هەروەها وێڕاى ده‌ربڕینى پشتگیری خۆى بۆ كارگێڕی پارێزگاكه، بڕیارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك له داواكارییه‌كانیانی دا.
چۆنیه‌تی بره‌ودان به كه‌رته جیاجیاكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی سلێمانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به كاروبارى پارێزگاكه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
ئەم بابەتە 51198 جار خوێندراوەتەوە