سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوایی له‌ كونسووڵى گشتی ئیمارات کرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوایی له‌ كونسووڵى گشتی ئیمارات کرد

یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا سوپاسی ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسووڵى گشتی ئیماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕۆڵى له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسووڵى گشتی ئیمارات یش، خۆشحاڵی خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە