سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتی هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتی هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى یان تاوتوێ کرد
چوارشەممە 2025/2/26 لە پەراوێزی كاره‌كانى سێیه‌مین كۆڕبه‌ندى هەولێردا كه ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕووداو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا یاپجى ئۆغڵوو، سه‌رۆكى گشتی هوداپار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چه‌ك و شه‌ڕ هیچ كیشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كى پێویست له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیدا ئاماده‌یه و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان یارمه‌تیده‌رانه ده‌بێت.
چالاكی هوداپار و په‌رله‌مانتارانیان له په‌رله‌مان و ژیانى سیاسی توركیادا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە