سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ کرد

پەیامی کورد   ...  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ کرد

ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 2024/6/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌یڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و پێکهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ عێراق.

جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوور و سیستەمى فیدراڵى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 39873 جار خوێندراوەتەوە