سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، پیرۆزبایى له مه‌شهه‌دانى کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، پیرۆزبایى له مه‌شهه‌دانى کرد
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پیرۆزبایى له د. مه‌حموود مه‌شهه‌دانى دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی :
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به گه‌رمى پیرۆزبایى له براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنیاین كه هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزیان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاوكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى ووڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سیاسى و كارگێڕى و یاساداناندا.
هیواخوازین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى مەشهەدانی ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌یی نیشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى ووڵاتدا به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى یاسادانان كه ووڵامدەری چاوه‌ڕوانییه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگیرى و ئێستا و داهاتووى ووڵات به‌هێزتر بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/1
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە