سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتی نوێى توركیا كرد

پەیامی کورد    ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتی نوێى توركیا كرد

پاشنیوه‌ڕۆى پێنجشه‌ممه‌ 2024/6/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپچوو كونسووڵى گشتی نوێى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك كونسووڵى نوێى ووڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسووڵى گشتی توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵی خۆى به‌ ده‌ست به‌كاربوونى دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست له‌ میانى ئه‌ركه‌كه‌یدا بتوانێت بره‌وى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا بدات.

دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 33957 جار خوێندراوەتەوە