سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

پێنجشه‌ممه‌ 2024/11/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ستیڤن هیچن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

باڵیۆزى به‌ریتانیا پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستایشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرینگی هاوكاری هاوبه‌شى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێویستی به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسووڵى گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە