سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەھێزکردنی ھاوکاری نێوانیان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، ھەروەھا دەربارەی ڕەوشی گشتی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی سووریا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیری بەردەوامی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی، ھەروەھا جەختی لەسەر گرینگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕای بەبیرھێنانەوەی قوربانییانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی ھەردووکیانی لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا یان برێم، کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادە بوو.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە