سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا كرد
سێشه‌ممه 2024/12/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌كى خۆى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆى به یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و سوپاسى پشتیوانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكات.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تیش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 123 جار خوێندراوەتەوە