سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد
نیوه‌ڕۆى هه‌ینى 2024/6/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌وپێدانیان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا نیشان دا.
باقرى، سوپاس و پێزانینى كۆمارى ئیسلامی ئیرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له ده‌وازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى یارمه‌تى و پشتگیری ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانى به ووڵات و دراوسێیه‌كى گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌یان كرد.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتىی و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.
ئەم بابەتە 33532 جار خوێندراوەتەوە