سه‌رۆكی حكوومەت پێشوازی له شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حكوومەت پێشوازی له شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/15، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یوونامی UNAMI) كرد.
سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تیمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانە له عێراق (UNAMI).
سه‌رۆكی حکوومەت جەختی لە پێویستی مانەوەی ئەرکی یوونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرینگی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیری سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیمۆکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە