سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11 مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منی عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.
ئەم بابەتە 21843 جار خوێندراوەتەوە