سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا لە عێراق کرد

شەممە 10/28، مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێم، بە داتا و زانیاری ووردەوە، ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەشی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵیش، شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، چوونکە ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت.
گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە