سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد
سێشەممە 4/2، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لە گرینگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لە پێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 93398 جار خوێندراوەتەوە