سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ عەممار حەکیم كرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ عەممار حەکیم كرد

سەرۆکی رەوتی نیشتمانی حیکمە لە ھەولێر لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و پیرۆزبایی "سەرکەوتنی" ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

سێشەممە ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد، کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەروەھا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا، کە بڕیارە لە ٢٠ی مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی ھاووڵاتیانی عێراق بێت و دوور بێت لە ھەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە