سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا کرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا کرد

چوارشەممە 10/30 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار سیمتیێ میولەر ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا کرد.

لەو کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بارودۆخی ئەمنی و سەربازی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکاری ئاڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئاڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە