سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد

چوارشەممە 7/9، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد.

له‌ دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منی عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی یەکانی هەرێم.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە