سهرۆكی حکوومەت پێشوازی لە وهزیرى ناوخۆى بهریتانیا کرد
پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازی لە وهزیرى ناوخۆى بهریتانیا کرد
پێنجشەممە ١١/٢٨، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.
لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و ھەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و بە ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ھەروەھا ئاماژەی بە پێگەی بەھێزی ھەرێمی کوردستان دا، وەک ھاوبەشێکی گرینگ و ستراتیژی ووڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و ھاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی و خواستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش دووپات کردەوە.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرینگی برەودان بە ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و سیستەمی بانکی و بەتایبەتی پڕۆژەی (ھەژماری من) ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە