سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان : پێدانی مووڵه‌ت به‌ پڕۆژه‌كانی نیشتەجێبوون ڕاگیراوه‌

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان : پێدانی مووڵه‌ت به‌ پڕۆژه‌كانی نیشتەجێبوون ڕاگیراوه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هانی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جوانتر له‌ كوردستان درووست بكه‌ن و كوردستان ئاوه‌دانتر بكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت، مووڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو پڕۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر درووست بكرێن.

دووشه‌ممه‌ ١٥ـی ته‌ممووزی ٢٠٢٤، موحه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند، مووڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو پڕۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر درووست بكرێن و ئه‌وانه‌شی كاریان تێدا ده‌كرێت ته‌واو بكرێن و بدرێته‌وه‌ خاوه‌نه‌كانیان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره‌ هه‌نگاوێكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پڕۆژانه‌دایه‌ كه‌ كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌.

موحه‌ممه‌د شوكری به‌ پێویستیشی زانی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ كه‌ كێشه‌ی جیاجیان هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كێشه‌كانیان چاره‌ بكرێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان په‌له‌ له‌ ته‌واوكردنیان بكرێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی كرده‌وه‌، هه‌مووان شانازی به‌و پڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر جوانكردنی كوردستان و بووژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌ده‌ین بۆ کاری جوانتر.


ئەم بابەتە 19901 جار خوێندراوەتەوە