سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان : شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان : شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامی ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم له هه‌وڵ و خه‌باتیاندا بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی. هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامی ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
ژن له كوردستان به درێژایی مێژوو، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌واوى كایه‌كانى ژیاندا، ئاماده‌یى، ئازایه‌تی و خۆڕاگریی خۆی سه‌لماندووه. ئه‌و به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كاروانى ئازادی كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له ڕۆڵی خۆی له سیاسه‌ت، ئابووری، به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و به كارایى به‌شداری له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا ده‌كات. ئێمه شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانی و پاراستنی له تووندوتیژی و جیاكاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێویسته.
كۆتایی هێنان به تووندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافه‌كانیان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌ك كه به‌شداری یه‌كسانیان له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا مسۆگه‌ر بكات، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گشتییه. له‌سه‌ر هه‌موومانه وه‌ك كه‌س، خێزان، په‌روه‌رده و له گشت دامه‌زراوه‌كان و له كۆمه‌ڵگەدا، هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كوردستان نموونه‌یه‌ك بێت له یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ك هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، بونیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو بێ مسۆگه‌ركردنی ماف و ئازادی ژن و به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌دی نایه‌ت.
له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى قوربانی گه‌وره‌یان داوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانی تووندوتیژی و توندڕه‌وی، به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. پابه‌ندی به‌رده‌واممان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌كسانی. هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت درێغى ناكه‌ین بۆ بونیاتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه تیایدا ژن هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه بێت له درووستكردنی داهاتوودا.
سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌پێناو مافه‌كانیاندا خه‌بات ده‌كه‌ن.
سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی تووندوتیژی.
هه‌ر شكۆدار بێت ڕۆژی جیهانی ژنان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٨ی ئاداری ٢٠٢٥
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە