سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاریا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاریا كۆبووه‌وه
له دووه‌م ڕۆژى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی ئانتالیادا، به‌یانی شه‌ممه 2024/3/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕومێن ڕادێڤ سه‌ركۆمارى بولگاریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى بولگاریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتیارى و كشتوكاڵیدا، هه‌روه‌ها باس له ده‌رفه‌تى هاركاری زیاترى دوولایه‌نه‌ى بوارى خوێندنى زانكۆ و خوێندنى باڵا و گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانی نێوان بولگاریا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دۆست له ئه‌ورووپا. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاریا وه‌ك ووڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى یه‌كیتی ئه‌ورووپا، بۆیه داواى كرد بولگاریا ئاستى نوێنه‌رایه‌تی خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه.
ئەم بابەتە 11615 جار خوێندراوەتەوە