سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بیندرێت.
دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024 فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له تارانی پایته‌ختی ئێران ڕایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به بانگهێشت و سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانه، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه.
فه‌وزی هه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران دراوسێیه‌كی به‌هێزه له ڕووی سیاسی و ئابووری و كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئێران چاوی له‌وه‌یه بازرگان و كۆمپانیاكانی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، به هه‌مان شێوه بازرگان و كۆمپانیاكانی كوردستانیش زیاتر ڕوو له ئێران بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئێران خوازیارن ئاڵوگۆڕه ئابووری و بازرگانییه‌كان زیاتر بكه‌ن.
فه‌وزی هه‌ریری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئێران هیچ قسه و گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه. ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بینرێت.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران و حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆ بووه‌وه و بڕیاریش وایه سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران كۆ ببێته‌وه.
ئەم بابەتە 55210 جار خوێندراوەتەوە