سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزى ئهمریكا کرد
پەیامی کورد ... سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزى ئهمریكا کرد
دووشەممە 11/4، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزى ئهمریكا له عێراق كرد.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی لەیەک تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پێکهێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە