سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزى ئهمریكا کرد
پەیامی کورد ... سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزى ئهمریكا کرد
یەکشەممە 12/1 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزى ئهمریكا له عێراق كرد بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە لە زووترین کاتدا،حکوومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت.هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا کرایەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی ووڵاتەکەی ، بۆ بەهێزترکرنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە