سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات

پاشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ٢٠٢٤/٧/٢ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ ڤییه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هاوکاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

وێڕای ستایشی مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی ئێستایان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته‌ به‌ر باس.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیری به‌رده‌وامی نه‌مسا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا کرد. لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌وامی پشتگیرى و هاوسۆزی ووڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژیان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین قوربانیانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعشن.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، گۆڕانی ئاووهه‌وا و گرینگی هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی


ئەم بابەتە 25349 جار خوێندراوەتەوە