سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له باڵیۆزی ڕووسیا کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له باڵیۆزی ڕووسیا کرد
پێش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 2024/10/1 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبرۆس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له گرینگی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هیواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌یه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراین و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که کونسووڵی گشتی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 39251 جار خوێندراوەتەوە