سوناک : فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان خستە خوارەوە

پەیامی کورد    ...   سوناک : فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان خستە خوارەوە

"ڕیشی سۆناک" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران دژی ئیسرائیل ووتی: دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە فڕۆکەکانمان ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستۆتە خوارەوە.

سونەک لە درێژەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکەی ئێران سەرکەوتوو نەبووە سەرەڕای ئەو وێنانەی کە لە فەزای ئەلیکترۆنیدا بڵاوکراونەتەوە کە باسیان لە لێدانی ئامانجەکان کردووە، جەختیشی لەسەر وەستانەوە بۆ "ئاسایشی ئیسرائیل" کردووەتەوە و داوای هێوربوونەوە دەکات.


ئەم بابەتە 79172 جار خوێندراوەتەوە