سوودانی بانگهێشت کرا بۆ سەردانی سێڕبیا

پەیامی کورد   ...   سوودانی بانگهێشت کرا بۆ سەردانی سێڕبیا


باڵیۆزی نوێی سێڕبیا لە بەغدا بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ سەردانی بێلگراد ڕاگەیاند.

موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سێشەممە میوانداری کرد لە "براتسلاڤ جیجل " باڵیۆزی نوێی سێڕبیا .

بەگوێرەی بەیاننامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێ، سوودانی هیوای بۆ دەربڕی لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

ناوبراو ئاماژەی بە گرینگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو ووڵاتی دۆست و بوونی هەلی وەبەرهێنانی جۆراوجۆر لە عێراق کرد.

سوودانی داوای لە کۆمپانیا و بازرگانانی سێڕبیا کرد کە وەبەرهێنان لە پرۆژە گەورەکانی ووڵاتەکەدا بکەن و ئەو ئاسانکارییە بەرفراوانە بەکاربهێنن کە حکوومەت پێشکەشی دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی پەرەسەندنی بەردەوامی گرژییەکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکان لە غەززە و خاکەکانی دیکەی فەلەستین.

لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزی سێڕبیا بانگهێشتی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی سێڕبیا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی بێلگراد ڕاگەیاند.

جەختی لە خواستی هاوکاری بۆنیاتنەر لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە لەگەڵ چالاککردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن.


ئەم بابەتە 11594 جار خوێندراوەتەوە