سوودانی : ناوچەکە لەلێواری خلیسکانێکی مەترسیدارە
پەیامی کورد ... سوودانی : ناوچەکە لەلێواری خلیسکانێکی مەترسیدارە
سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و درێژەی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و فراوانبوونی بۆ لوبنان و مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە، عێراق هەڵوێستی سەرەتایی خۆی دوپاتدەکاتەوە، کە تێیدا هۆشداری داوە لە دەرئەنجامەکانی هەوڵی قەوارەی داگیرکار بۆ فراوانکردنی شەڕ و ململانێ و دەرئەنجامەکانی ڕێگەدان بە بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی تاوان، لە نێوان بێ توانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم کارەدا
ئەمڕۆ لە ژێر تیشکی ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی ناوچەکە شاهیدیەتی، پەیامەکەمان ئاراستەی هەموو دۆستان و بە تایبەت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا دەکرێت کە ئێمە لەسەر لێواری خلیسکانێکی مەترسیدار وەستاوین کە ڕەنگە ناوچەکە ڕابکێشێت و جیهان بۆ شەڕی بەردەوام، ئابووری جیهانی دەهەژێنێت و گەشەپێدان بەرەو پاشەکشەیەکی گەورە دەخاتە ڕوو، بەتایبەتی کە ناوچەکەمان نوێنەرایەتی ئەو سییە دەکات کە وزەی جیهان لێیەوە هەناسە دەدات.
ئەم بابەتە 32255 جار خوێندراوەتەوە