سوودانی و پزیشكیان : كار بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونی دۆخی سووریا ده‌كه‌ین
پەیامی کورد ... سوودانی و پزیشكیان : كار بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونی دۆخی سووریا ده‌كه‌ین
موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی سووریا، بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و رایانگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونی دۆخی سووریا به‌شێوه‌یه‌ك.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌سعوود پزیشكیانه‌وه پێگه‌یشت و له میانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت دوایین پێشهاته‌كانی سووریا، جگه له‌وه‌ی كه له گۆڕه‌پانی فه‌ڵه‌ستین ڕووده‌دات له ڕووی شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئیسرائیل له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه گرینگه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرینگی درێژه‌دان و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان له‌نێوان هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونی دۆخی سووریا به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكات.
ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە