سووریا : گۆڕینی ڕووخساری شەڕ لەگەڵ هاتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئۆکراین
پەیامی کورد ... سووریا : گۆڕینی ڕووخساری شەڕ لەگەڵ هاتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئۆکراین
شەڕی سووریا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. بەگوێرەی زانیارییەکان، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تەقینەوە هاوشێوەی ئەو فڕۆکەیانەی لە شەڕی ئۆکراین دا بینراون، بەکاردەهێنن.
لیوای شاهین کە گروپێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، لەم دوایی یانەدا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی یان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەرکەوت کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی FPV بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر تانک و زرێپۆشەکانی هێزەکانی ڕژێمی سووریا. ئەم جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە بەهۆی ووردبینی و هێزی وێرانکەری بەرزی لە شەڕی ئۆکراین دا ناوبانگی دەرکرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی شەڕەکانی سووریا.
هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئۆپۆزسیۆن گەیشتووەتە جەرگەی شاری حەلەب و پێکدادانەکان لەو ناوچانە تووندتر بووە.
ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە