سوپای ئاڵمانیا خرایە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
پەیامی کورد ... سوپای ئاڵمانیا خرایە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
سوپای ئاڵمانیا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە دەورووبەری سەربازگەکانی زیاد کردووە لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکانی ئەگەری هێرشکردن.
ووتەبێژی سوپای ئاڵمانیا ڕایگەیاند، سوپای ئاڵمانیا کاردانەوەی تووندی هەبووە بەرامبەر بەو هەواڵانەی باس لە ئەگەری هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکان دەکەن. لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی تایبەت لە دەورووبەری بنکە سەربازییەکان هەیە.
گۆڤاری هەواڵی شپیگڵ بڵاویکردەوە، فەرمان بە سەربازگەکانی بوندەسوێر (سوپای ئاڵمانیا) دراوە کە بە ووردی سیاجەکانی دەرەوەی هەموو دامەزراوەکان بپشکنن بۆ ئەگەری پێشێلکاری و هەروەها پێیان ووتراوە دەوریە زیاد بکەن، بەتایبەتی لە شەودا.
بەپێی ووتەی دێر سپیگل، ئەفسەرەکان سەربازەکانیان ڕێنمایی کردووە کە چاودێری کەسانی بێ مووڵەت بن لە ناوچە ئەمنییەکان و هەر چالاکیەکی گومانئاوی دەست بەجێ ڕاپۆرت بکەن.
ووتەبێژی فەرماندەیی سوپا هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە دوو کەس لە ١٤ی ئابدا لە شاری بەندەری ویلهێلمشاڤن سەرکەوتوونەتە سەر سیاجەکەی بنکەی دەریایی ئاڵمانیا و ڕادەستی پۆلیس کراون.
بە ووتەی ئەم ووتەبێژی سوپای ئاڵمانیا، لە ئێستادا ئاستی ئەمنی ئەلفا 4 بۆ ئەو ئاسانکاریانەی پەیوەستن بە سوپاوە جێبەجێ دەکرێت، کە چوارەم ئاستی ئەمنییە بۆ ناوەندە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە.
ئەم بابەتە 10208 جار خوێندراوەتەوە