سوپای ئیسرائیل دزەکردنی هێزەکانی بۆ قوڵایی خاکی سووریا ڕەتکردەوە

پەیامی کورد   ...   سوپای ئیسرائیل دزەکردنی هێزەکانی بۆ قوڵایی خاکی سووریا ڕەتکردەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل ڕەتیکردەوەتەوە کە هێزەکانیان چووبنە ناو خاکی سووریا لە دەرەوەی ناوچەی پارێزراو لە بەرزاییەکانی جۆلان.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمنی ناوچەیی و سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سووریا، ڕایگەیاندبوو کە هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ باشووری سووریا بەرەو نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق پێشڕەوی کردووە.
 


ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە