سوپای ئیسرائیل : سێ ئەندامی حێزبۆڵلامان دەست بەسەر کرد
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : سێ ئەندامی حێزبۆڵلامان دەست بەسەر کرد
سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی سێ ئەندامی حێزبۆڵڵای ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکان لە باشووری لوبنان لە کۆتاییەکانی ئەیلوول ەوە دەستگیری کردوون گەیشتە 4 چەکدار.
سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "تونێلێکی ژێرزەمینیان دۆزیوەتەوە لەناو بینایەکدا کە حیزبۆڵڵای لوبنان بەکاریدەهێنێت".
دەشڵێت، ئەو شوێنەیان گەمارۆداوە کە سێ ئەندامی هێزی ڕەزوانی تێدابووە لەگەڵ چەندین کەرەستەو ئامێری شەڕ.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو چەکدارانە دەستگیرکراون و دواتر گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوە لە ناوخۆی ئیسرائیل".
ئەم بابەتە 18279 جار خوێندراوەتەوە