سوپای ئیسرائیل : لە دوای برای یەحیا سینوار و فەرماندە سەربازیەکانی تری حەماسەوەین
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : لە دوای برای یەحیا سینوار و فەرماندە سەربازیەکانی تری حەماسەوەین
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوای کوژرانی یەحیا سینوار، ڕابەری حەماس لە غەززە، لە دوای محەممەدی برای و فەرماندە سەربازییەکانی دیکەی حەماسدا دەگەڕێین.
دانیال هاگاری ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند : یەحیا سینوار کە لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە باشووری غەززە کوژرا، ماوەیەک بوو لە توونێلەکانی ناوچەکەدا سەرگەردان بوو و پێدەچوو بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بەرەو ناوچە ئارامەکان لە باکووری غەززە هەڵبێت.
هەروەها جه ختی کردەوه که ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل له دژی حەماس و ژێرخانەکەی که له لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە تەواوی کەرتی غەززه بەردەوام دەبێت.
ئەم بابەتە 14475 جار خوێندراوەتەوە