سوپای ئیسرائیل : هێزەکانمان چەند شوێنێکی ستراتیژییان لە ناوەندی شاری غەززە کۆنترۆڵکردووە
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : هێزەکانمان چەند شوێنێکی ستراتیژییان لە ناوەندی شاری غەززە کۆنترۆڵکردووە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند شوێنێکی ستراتیژییان لە ناوەندی شاری غەززە کۆنترۆڵکردووە، کە لەژێر دەسەڵاتی حەماس دایە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەربازە ئیسرائیلییەکان دەستیان بەسەر پەرلەمان و بینای ناوەندی و بارەگای پۆلیسی غەززە و زانکۆی ئەندازیاری حەماس دا گرتووە.
سوپای ئیسرائیل وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەرکەوتووە سەربازانی ئیسرائیل و تانکی میرکاڤا و زرێپۆشەکانی دیکە کۆنترۆڵی ئەنجوومەنەکە و بینای ناوەندی و بارەگای پۆلیسی غەززە و زانکۆی ئەندازیاری حەماسیان کردووە کە بۆ بەرهەمهێنانی چەک بەکاردەهێندرا، لە شاری غەززە.
ڕاگەێندرا کە هێشتا گرینگی ئەو شوێنە ستراتیژیانە بۆ میلیشیاکانی حەماس دیاری نەکراوە، چوونکە میلیشیاکانی حەماس هەڵاتوون بۆ ناو تونێلەکان و لەوێ خۆیان حەشارداوە.
جگە لەوەش سوپای ئیسرائیل ڕێگەی دا هاوکارییە پزیشکییەکان بگاتە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە و لەلایەکی دیکەشەوە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ئەمڕۆ ١٥ی ئەم مانگە مۆڵگەکانی حیزبۆڵڵای لوبنانیان لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە